لە ناوچەی رەزانی شاری دیاربەکر منداڵێکی ١٤ ساڵان لە سەر بانی باڵەخانەیەکی ٨ نهۆمی کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.
رووداوەکە دوێنێ لە گەڕەکی مەولانا خالدی ناوچەی رەزانی شاری دیاربەکر وروی دا.
بە پێی زانیارییەکانی بە دەستهاتوو، منداڵەکە کاتێک لە خانووی داپیرەکەی بوو چوبوو لای کۆترەکانی سەر بانی باڵەخانەکە بەڵام بەهۆی لە دەستدانی کۆنترۆلەکەی کەوتووە خوارەوە.
دوای ئاگادار کردن تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس گوازرانەوە ناوچەکە.
منداڵەکە گوازرایەوە نەخۆشخانە بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانی لە دەست دا.
تەرمی منداڵەکە بۆ پشکنینی گوازرایەوە لای پزیشکی دادی لە شارۆچکەی فارقین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "کات کاتی جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، بوروکراتیک، دیپلۆماتیک، بازرگانی و ستراتێژییە لە دژی سەهیۆنییەکان."
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان شەهیدی قودس کرد.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان کرد لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو و پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.